KNA

ماڵپەڕی thehealthsiteی ئەمریکی تایبەت بە بابەتی تەندروستیی نوسیوویەتی، زۆر کەس بۆ چارەسەری گرفتی لاوازی سێکسی پەنا بۆ خواردنی ڤیاگرا دەبەن کە بەشێوەی بەردەوام بەکاریدەهێنن، بەهۆیەوە ئەم گرفتانە بۆ جەستە دروست دەکەن:

یەکەم: زیادبوونی نۆبەی دڵ بەتایبەت لە پیاواندا، ئەو کەسانەی لەدوای خواردنی حەبەکە و لەکاتی سەرجێیکردندا ئازاری سنگیان دەبێت باشترە بەخێرایی سەردانی پزیشک بکەن.

دووەم: سەرگێژخواردن و ژانەسەر و کۆکە.

سێیەم: لەدەستدانی توانای بیستن، بە بەردەوام خواردنی ڤیاگرا زیان بە پەردەی گوێ دەگەیەنێت لەوانەیە لە پڕ ڕووبدات یان بە تێپەڕبوونی کات ڕووبدات، ئەگەر لەدوای خواردنی هەست بە گێژی و زرنگانەوەی گوێ کرد ئەوە ئاماژەیەکی مەترسیدارە .

چوارەم: لەدەستدانی بینین، ڕەنگە پیاوان لە پڕ یان بە هێواشی چاوێک یان هەردووکیان توشی لاوازی ئاستی بینین بیت کە هۆکارەکەی زیادەڕەویکردن لە خواردنی ڤیاگرادایە و زیان بە دەماری چاو دەگەیەنێت.

پێنجەم: دابەزینی فشاری خوێن، چونکە هەندێک لەو دەرمانانە ماددەی نیتراتی تێدایە کە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی دڵ و مێشک و سوڕی خوێن زیاد دەکەن.

شەشەم: دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە، دەکرێت ماوە درێژ یان ماوە کورت بخایەنێت و کاریگەریی نەرێنی لەسەر جەستە و دەروون بەجێدەهێڵێت، زۆرکات زیان بە کۆئەندامی هەرسیش دەگەیەنێت و گرفتی برینی گەدە و کرمی ڕیخۆڵە و نەخۆشکەوتنی پەنکریاسی لێدەکەوێتەوە.

 

تاگ    ته‌ندروستی
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©