KNA

٭ دوای نمایش کردنی فیلمی تایتانیک، ڕەخنەی زۆر لە جەیمس کامیرۆن سیناریست و دەرهێنەری فیلمەکە گیرا بەوەی کە لە پێناو ئەوەی فیلمەکەی سەرنجڕاکێش بێت زۆر ڕاستی مێژوویی تێکداوە و نا هەقی کردووە .


٭ دوو لەو ڕەخنە دیارانە ئەوەن کە لە فیلمەکەدا کاتێک کەشتییەکە نوقم دەبێت و بەشێک لە سەرنشینان بە بەلەمی بچوک ڕزگار دەکرێن جیاوازی کراوە لە نێوان کەسانی خاوەن باڵادەست و دەوڵەمەند لەگەڵ خەڵکی ئاسایی، بەڵام ڕەخنەگران دەڵێن ئەوە هەڵەیە و لە ڕاستیدا هیچ جۆرە جیاوازییەک نەکراوە و ڕزگار بووان لە هەموو چینەکان بوون .


٭ ڕەخنەیەکی دیاری تر ئەوەیە کە لە کاتی ڕزگارکردنی سەرنشینان ئەفسەر (william murdoch) تەقە لە چەن کەسێک دەکات و یەکیان دەکوژرێت، لە ڕاستیدا ئەفسەر ویلیام کارەکتەرێکی ڕاستەقینەی ناو چیرۆکی تایتانیکە و نەک هەر تەقەی لە کەس نەکردووە بەڵکو یەکێکە لە پاڵەوانەکانی ئەو شەوە و ڕۆڵێکی گەورەی هەبووە لە ڕزگارکردنی بەشێک لە سەرنشینانی کەشتیەکە .

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©