KNA

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی بیر لەوە دەکاتەوە لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی و هێرشبەری یانەکەی لە هاوینی ئەمساڵدا بفرۆشێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی ڕایگەیاند گرێبەستی لاوتارۆ دوای دوو ساڵی تر لەگەڵ ئینتەر کۆتایدێت و بەرپرسانی یانە ئیتاڵیەکە تووشی کێشەبونە لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ بریکاری کارەکانی ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی بگەنە ڕێککەوتنێکی نوێ.

ئاماژەی بەوەشدا ئینتەر لاری نیە لە فرۆشتنی لاوتارۆ لە هاوینی ئەمساڵدا و لەئێستاوە بەشوێن جێگرەوەیەکی باشدا دەگەڕێت بە هێڵی هێرشبەری یانەکەی.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©