KNA

یەکێتی تۆپی پێی عێراق ڕایگەیاند کە لەگەڵ دیک ئەدڤۆگاتی ڕاهێنەری هۆڵەندی گەیشتونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی پۆستی ڕاهێنەرایەتی کردنی هەڵبژاردەکە بگرێتەدەست و لەچەند ڕۆژی داهاتوودا دەستبەکار دەبێت.


ئەیاد بنیان سەرۆکی دەستەی کاربەڕێکەری یەکیتی تۆپی پێی عێراق وتی: بڕیاری گرێبەستکردنمان لەگەڵ ئەو ڕاهێنەرەدا بەهۆی ئەوەبوو چونکە کاتێکی زۆرە سەرقاڵی کاری ڕاهێنانە لەگەڵ هەڵبژاردە و یانە جیاوازەکانی جیهان.


هەروەها وتیشی: ئەدڤۆکات ئامانج و پلانەکانمان دەزانێت کە لە یاریەکانی پاڵاوتنی جامی جیهانیەوە دەستپێدەکات و دواتر بەشداری لە پاڵەوانیتیە جیاوازەکانی کیشوەری ئاسیا دەکەین.


دیک ئەدڤۆکات لەدایکبوی 1947 و یەکیکە لەدیاریترین ڕاهێنەرەکانی تۆپی پێی ئەوروپی و جیهانی, پێشتر ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەکانی هۆڵەندا, صربیا , کۆریای باشوور و ئیمارات و ڕوسیای کردووە.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©