KNA

هەمیشە ئەستێرە جیهانیەکان هۆکارن بۆ داهێنانی ستایلی نوێی جلوبەرگ و بڕینی قژ و رەنگ و بڵاوکردنەوەی، چونکە هەریەکێکیان لای کۆمەڵێک خۆشەویستن و تەقلیدیان دەکرێتەوە و دواتر دەبێتە باو یەک لەو ئەستێرانە کە بەردەوام لەناو جیهانی فاشیۆن و مۆدەدا ناودەبرێت ریهانایە.


ریهانا لە نوێترین دەرکەوتن و رێکلامی بۆ بۆنی نوێی براندەکەی " fenty" بە ستایلێکی نوێی قژەوە دەردەکەوێت، کە تەواو نوێیە و جیاوازیەکەشی لە کورت کردنەوەی بەشی ژێرەوەی قژیەتی لە نزیک گوێیەکانی.


هاوکات بەپێی زانیارییەکان ریهانا لە ئێستادا یەک لە کۆشکەکانی لە بیڤرلی بە بڕی 80 هەزار دۆلار داوە بە کرێ مانگانە و ئەمەش کاردانەوەی گەورەی میدیا جیهانیەکانی لێکەوتەوە.


ریهانا، هونەرمەندێکی دیاری بواری میوزیکە و چەندین کاری ناوازەی هەیە، لە ساڵی 2003دا دەستی کرد بە کاری میوزیک کردووە، کلیپە میوزیکییەکانی سەدان ملیۆن جار دەبینرێن و چەندین خەڵاتی ناوداری پێ بەخشراوە، لەوانە خەڵاتەکانی MTV و ئاڵما و AMA.


لەلایەکی دیکەوە ریهانا هەنگاوی بەرەو جیهانی جوانکاری ناوە و بەرهەمی ناوازە لەو بوارەدا بۆ خانمان بەرهەمدەهێنێت جگە لە ئێکسسوارات و جلوبەرگی ژێرەوەی خانمان، ئەمەش وایکردووە سەروەتەکەی بەشێوەیەکی یەکجار زۆر زیاد بکات.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©