KNA

ئەکتەری بەناوبانگی جیهانی واکین فینیکس  ناسراو بە کەسایەتی جۆکەر، بڵاوبوونەوەی نوێترین وێنەکانی بە کێشێکی زۆرەوە کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە.


واکینی فینکیسی تەمەن 46 ساڵ لە فیلمی جۆکەر بەهۆی رۆڵەکەیەوە بە رادەیەکی زۆر کێشی داگرتبوو، کە توانی ناوبانگێکی گەورە بەدەست بهێنێت و چەندین خەڵات وەک باشترین ئەکتەر بەرێتەوە لەوانە خەڵاتی ئۆسکار.


لەم چەند رۆژەی رابردووشدا وێنەیەکی بڵاوکرایەوە لە کاتی وێنەگرتنی بۆ کارێکی نوێ، بەڵام کێشی بەبەراورد بە کەسایەتی جۆکەر زۆر زیادی کردووە و ئەمەش دەبێتە جێگای پرسیار، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژە دەدەن بەوەی رۆڵەکەی وای خواستووە.


واکین فینیکس لە ڕۆڵی ئارسەر فلێک واتە جۆکەر، کەسایەتیەکە کەوا لەڕووی دەروونیەوە کێشەی ھەیە، لەڕووی داراییەوە ھەژارە و کاری گاڵتەبازی دەکات، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگاوە ڕەتدەکرێتەوە، لە ئەنجامدا ئارسەر پەنا دەباتە بەر ژیانێکی تر و وایلێدەکات ببێتە تاوانکارێکی ھیچخواز.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©