KNA

دوای ئەوەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوو دەنگۆی هاوسەرگیری کردن و جیابوونەوەی ئەساڵە نەسری بۆ جاری سێیەم لەگەڵ ئەندام پەرلەمانێکی میسر بڵاوکرایەوە، لەرێگای سۆشیال میدیاوە ئەساڵە نەسری پەیامێک ئاراستە دەکات.


ماوەی نزیکەی دوو ساڵە ئەساڵە نەسری لە هاوسەری دووەمی تارق عوریان دوای 12 ساڵ پێکەوە ژیان جیابووەتەوە، بەڵام دوای چەند مانگێک بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو دەنگۆ هەبوو کە بۆ جاری سێیەمی ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ پەرلەمانتارێکی میسری پێکهێناوە، تەنانەت جۆ رەعدی هونەرمەند و کەسی نزیک لە خێزانەکەیان ئەمەی پشت راست کردەوە.


ئەساڵە نەسری لە نوێترین دەرکەوتنی بە ستایل قژی و شێوازی گۆڕینی ماکیاژی هەمووانی شۆک کرد و دەنگدانەوەی هەبوو، چونکە ستایلەکەی زۆر گەنجانەتر بوو لە تەمەنی خۆی هاوکات لە پەیامێکدا وتی "من بەو شێوەیە دەژیم کە خۆم بمەوێت و ئارەزووی بکەم، من زۆر باشم سوپاس بۆ خودا"
دەربارەی دەنگۆی هاوسەرگیری کردنەوە و جیابوونەوەشی لە رابردوودا لە کاتی هاوسەرگیری کردنی کچەکەی وتی "من هیچم نییە بیشارمەوە"
ئەساڵە نەسری یەکێکە لە هونەرمەندە دیارەکانی گۆرانی عەرەبی و لەدایکبووی 1969 و دایکی سێ منداڵە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©