یانەی ریاڵ مەدرید لە ئێستادا بە یەکێک لەو یانانە دادەنرێت کە لە ڕووی هێڵی بەرگرییەوە هەژارە، دوای رۆشتنی رامۆس و ڤاران ئێستا قەیرانەکانی مێرەنگی بە لەدەستدانی داڤید ئالابای نەمسایی قوڵتربۆوە.

یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکدا ئاشکرایکردووە: داڤید ئالابا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە و لە نوێترین پشکنیندا دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. ئالابا چەند هەفتەیەکە لەیانەی بایرن میونشنەوە رووی لە ریاڵ مەدرید کردوو و لە دوای رامۆس و ڤاران بەدڵی بەرگری یانەی شاهانە دادەنرێت بەڵام لە ئێستادا بەهۆی کۆرۆناوە دورکەوتۆتەوە.

لە ئێستادا جگە لە ئالابا هێرشبەری فەڕەنسی "کەریم بنزیمە" بەهۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دورکەوتۆتەوە. ئالابا لەگەڵ نەمسا بەشداری لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپای 2020 کرد و توانی ئاستی بەرز پێشکەش بکات.

جگە لە کەریم بنزیمە و داڤید ئالابا، هەریەک لە ئیدن هازارد و دانی کارڤاخال بەهۆی پێکانەوە دورکەوتوونەتەوە.

 

هێمن عوسمان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©