KNA

تۆڕى کەناڵ سابورتەرى فەڕەنسى بڵاویکردووەتەوە، پۆگباى فەڕەنسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى یانەى مانچستەر یونایتد لەم دواییانەدا ئۆفەرێکى یانەکەى بۆ نوێکردنەوەى گرێبەستەکەى ڕەتکردووەتەوە.

تۆڕى ناوبراو ڕوونیکردووەتەوە، پۆگبا بڕیاریداوە یەکەم کارى لە ماوەى گواستنەوەى هاوینەدا پەیوەندیکردن بێت بە یانەى پاریس سان جێرمانەوە.

باسى لەوەشکردووە، لەوانەیە شەیتانە سورەکە ئۆفەرێکى تر بخاتە بەردەم یاریزانە فەڕەنسیەکە، یان ناچاربێت دانوستاندن لەگەڵ پاریس بکات بۆ دەستکردن بە مامەڵەى گواستنەوەکەى، کە لە ئەگەرى ڕوودانیدا دەنگدانەوەى زۆرى دەبێت.

گەر پاریس پۆگبا بگوازێتەوە ڕیزەکانى، پێنجەم یاریزان دەبێت بۆ وەرزى نوێ گرێبەستى لەگەڵدا بکات، لە دواى جۆرجینیۆ فیناڵدۆم و سێرجیۆ ڕامۆس و ئەشرەف حەکیمى و جیانلویجى دۆناڕۆما.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©