KNA

ڕۆژنامەى توتو سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکرد، کارگێڕی یۆڤانتۆس سێیەم کۆبوونەوەى یەکلاکەرەوە لەگەڵ کارگێڕی ساسۆڵۆ ئەنجام دەدات و چارەنووسی لۆکاتێلی لە بەرژوەندی یانەکەى یەکلادەکاتەوە و لەهەمان کاتیشدا کایۆ جۆرجی هێرشبەری 19 ساڵی سانتۆسی بەڕازیلیش پەلکێش دەکات کە گرێبەستەکەى لە مانگی دیسەمبەری داهاتوودا کۆتایی دێت.

توتوسپۆرت ئاشکراشیکرد، لە کۆبوونەوەى ڕابردوودا، ئۆفەری خانمە پیرەکە بۆ ساسۆلۆ لە پێناو لۆکاتێلی بریتی بوو لە خواستنی بۆ ماوەى دوو وەرز و کڕینەوەى بە 37 ملیۆن یۆرۆ لە کۆتایی وەرزی دووەمی خواستنەکەى، ئەنجامدانی کۆبوونەوەى سێیەمیش بەپێی بۆچوونەوەکان ڕەزامەندی ساسۆلۆیە بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەی لە بەرژوەندی یۆڤانتۆس.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©