KNA

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی "السومریة"، لوشێنکۆفا ئاشكرایکردووە خواردن مەڵبەندی وزەیە و یارمەتی دروستبوونی خانەکانی جەستە دەدات، بۆیە تەنها بۆ چێژوەرگرتن نییە بۆیە دەبێت خواردنەکان تازە بن و بەباشی کوڵێنرابن.

ئەو پسپۆڕە ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت پاشماوەی خواردنە کوڵاوەکان لەماوەی دوو کاتژمێردا سارد بکرێنەوە، گۆشت دەکرێت بۆماوەی سێ بۆ چوار رۆژ هەڵبگیرێت، زەڵاتە تەنها چەند کاتژمێرێك بەرگە دەگرێت.

بەهۆی ئەوەی کەسانێکی زۆر خواردنەکانیان هەڵدەگرن و لە رۆژی دواتردا گەرمی دەکەنەوە، ئەم پسپۆڕە ئاماژەی بە شێوازی هەڵگرتنی خواردن کردووە بۆئەوەی بتوانن دواتر بەبێ ترس بیخۆن.

هەروەها باشتروایە ئەو خواردنانەی کە هەڵیدەگرن بیکەنە ناو کاغەزی پێچانەوەی خواردن یان قوتوی داخراو، هەروەها دەبێت خواردنە کوڵاوەکان لە تەنیشت خواردنە کاڵەکانەوە دانەنرێن.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©