KNA

یادی کردنەوەی رۆژی لەدایکبوون بووەتە دیاردەیەکی باو بە گشتی لە هەموو جیهان بایەخی پێ دەدرێت، بەڵام بەپێی کەسەکە ئەم یادکردنەوەیە دەگۆرێت، چونکە رەنگە هەندێک حەزی پێ بکەن و هەندێک بەپێچەوانەوە یاخود بیرباوەڕی ئاینی رێگا نەدات یادی بکەنەوە.


بەپێی زانیارییەکان ئەم کەلتورە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی هەژدەیەم و وڵاتی ئەڵمانیا، بەڵام سەرەتا مەبەستەکە بۆ دڵخۆش کردنی منداڵان بووە یان نزا کردن بۆ پاراستنی رۆح و گیانیان، بێگومان جیاوازی هەیە لە دابونەریتەکان لە یاد کردنەوەی رۆژی لەدایکبوون بەڵام بەگشتی هاوشێوەن.


لەلایەکی دیکەوە دەوترێت هۆکاری دانانی مۆم و کوژاندنەوە دەگەڕێتەوە بۆ گروپێک لە سەردەمانی زوو لە یۆنان کە پەیوەستە بە خواوەندنی "ئارتمیس" لە رۆژی لەدایکبوونیدا ئەنجامیانداوە، هەندێکیش دەڵێن پێش یۆنانیەکان میسریەکان بۆ پاشاکانیان کردووە.


نوسراوە مێژووییەکان ئاماژەش دەدان بەوەی لە هەموو ناوچەکان لە رۆژی لەدایکبووندا شیرینی بەخشراوە بەتایبەت کێک.


دانانی کێکی لەدایکبوون دەگەرێتەوە بۆ رۆمیەکان، پاشان لە سەدەی پازدەیەمدا ئەڵمانەکان وەستاکانی شیرینی دەستیان کرد بە بەرهەمهێنانی کێکی یەک چینی بۆ جەژنی لەدایکبوون.


 لە سەدەی حەڤدەیەمدا کێکی گەورەتر و چەندین چین دروست کرا کە بۆ خەڵکی چینەکانی سەرەوەی کۆمەڵگا ئامادە دەکران.


 لە دوای شۆڕشی پیشەسازی، ئەم کێکانە بۆ هەموو چینەکانی کۆمەڵگا ئامادە دەکران و لە ناوەڕاستەکانی سەدەی نۆزدەیەمەوە ئەم کێکانە بوون بە بەشێک لە رێوڕەسمەکانی جەژنی لەدایکبوون لە چەندین وڵاتی ئەوروپی.


لە ئێستادا یادی لەدایکبوون زیاتر پەرەی سەندووە و بەشێوەیەکی جیاواز ئەنجام دەدرێت، هەندێک ئاهەنگی گەورە هەندێک بە سوپرایز بۆیان ئەنجام دەدرێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©