KNA

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی نەجوە کەرەم ناسراو بە خۆری گۆرانی لوبنانی، دوای 33 ساڵ جارێکی دیکە گۆرانیەک لە ژێر ناونیشانی " مغرومة٢" بڵاودەکاتەوە، وەک تەواوکەری هەمان ئەو گۆرانیەی لە ساڵی 1988 بەهەمان ناونیشان بڵاویکردەوە و سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا.


جەماوەرەکەی نەجوە کەرەم بەم هەواڵە زۆر دڵخۆش بوون و بەپەرۆشەوە چاوەڕوانی ئەو گۆرانیە دەکەن، بەپێی زانیارییەکانیش کارەکەی لەگەڵ کۆمپانیای رۆتانە کردووە و نەجوە کەرەمیش یەکێکە لەو گۆرانیبێژانە لە یوتوب خاوەنی زۆرترین بینەرە بە نمونە تەنها کلیپی " ملعون ابو العشق" نزیکەی 170 ملیۆن بینەری هەیە.


نەجوە کەرەم، لەدایکبووی 1966، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیری لەگەڵ یوسف حەرب دەکات، پاش دووساڵ جیادەبنەوە، دواتر هاوسەرگیریەکی دیکە بەڵام سەرکەوتوو نابێت و جیابوونەوە هەڵدەبژێرێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©