KNA

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی بەناوبانگ ئەلیسا ناسراو بە شاژنی هەستەکان، بۆ یەکەمجار ئاشکرای دەکات کە لە ئێستادا لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە.


لەرێگای تویتەرەوە پرسیارێک ئاراستەی ئەلیسا دەکرێت لەلایەن هەوادارێکیەوە دەربارەی ئەوەی ئایا لە ئاشقە یان لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە، لە وەڵامدا ئەلیسا دەڵێن بەڵی لەگەڵ چەندین دڵی سوردا.


ئەم وەڵامەی ئەلیسا کاردانەوەی لێدەکەوێتەوە، بەڵام دیارنییە چیرۆکی خۆشەویستی ئەلیسا لەگەڵ کێ دایە یاخود بە نیازی ژیانی هاوسەرگیریە یان نا.


ئەلیسا تەمەنی 49 ساڵە و تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە، لە رابردوودا چەند جارێک دەنگۆی پەیوەندی سۆزداری لە نێوان خانمە هونەرمەندی دیاری لوبنانی ئەلیسا و وائیل کفوری بڵاوکرایەوە، چیرۆکی جیاوازی لەو بارەیەوە باس دەکرا، بەڵام لە راستیدا چیرۆکی خۆشەویستیەکەی وائیل کفوری نییە!


بەپێی زانیارییەکان ئەلیسا بەرلە 21 ساڵ لە سەرەتاکانی دەسپێکی کاری هونەری پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ ئاوازدانەر و میوزیکژەنێک دیار هەبووە بەناوی غەی مانوکیان، کە بەشداری لە چەندین فێستیڤاڵی جیهانی کردووە.


لە ساڵی 2003 ئەم پەیوەندیە بەهۆی ناکۆکیەکی زۆرەوە کۆتایی دێت، هەرچەندە تا ئێستا ئەلیسا باسی لەم پەیوەندیە نەکردووە، بەڵام غەی لە دیمانەیەکدا بۆ تەلەفیزیۆنێکی عەرەبی دەڵێت "من و ئەلیسا چیتر نابینەوە بە هاوڕێ، چونکە خۆشەویستی ناگۆڕێت بۆ هاوڕێیەتی" هاوکات ئاماژە دەدات بەوەی بەهۆی زۆر هەڵچوونی ئەلیسا و توڕەبوونی بە رادەیەکی بێ سنور جیابوونەتەوە و نەیتوانیوە بەردەوام بێت، ئەلیساش بە خانمێک بەهێز  وراستگۆ و بوێر ناودەبات.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©