بۆ جاری دوەم "بەنج" لەنەخۆشخانەی ڕزگاری نامێنێت

بۆ جاری دوەم و لەماوەی کەمتر لەچوار مانگداو بۆ جاری دوەم، دەرمانی "بەنج" لەنەخۆشخانەی ڕزگاری هەولێر نامێنێت، بەو هۆیەوە نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ژمارەیەکی "زۆر"ی هاوڵاتیان دوادەخرێت، بەڵام بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە ڕەتیدەکاتەوە کێشەی "نەمانی بەنجیان" هەبێت.


لە 10ی نیسانی ئەمساڵ، لەنەخۆشخانە ڕزگاری هەولێر کە نەخۆشخانەیەکی حکومییە؛ بەنج نەما. دوای چوار مانگ و جارێکی دیکە، کێشەکە لەهەمان نەخۆشخانەدا سەری هەڵداوەتەوە.


، بەهۆی "نەمانی بەنج، لەهۆڵی نەشتەرگەی شەویلگەو دەم و دداندا، نەتواندراوە نەشتەگەری بۆ ئەو هاوڵاتیانە بکرێت، کە چەندین مانگ سەرەیان گرتبو، بەو هۆیەوە نەشتەرگەرییەکان نەکران و هاوڵاتیان نێردراونەتەوە ماڵەوە".


هەر بەپێی زانیارییەکان، کێشەی "نەمانی بەنج" لە نەخۆشخانەکە، کێشەیەکی بەردەوامە، بەڵام "هەمو جارێک بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن ئیدارەی نەخۆشخانەکەوە چارەسەر دەکرێت، دواتر کێشەکە سەرهەڵدەداتەوە".


به‌نج کردن؛ بریتییه‌ له‌کرداری‌ خه‌واندن و هه‌ستنه‌کردن به‌ئازار له‌گه‌ڵ خاوبونه‌وه‌ی‌ ماسولکوکانی‌ له‌ش. بهگشتی‌ دوو جۆر به‌نج هه‌یه‌، له‌وانه‌: به‌نجی‌ گشتیی‌ و به‌نجی‌ نیوه‌، به‌نجی‌ گشتیی‌ بریتییه‌ له‌خه‌واندنی‌ نه‌خۆش و به‌نجی‌ نیوه‌ به‌شێکی‌ له‌شی‌ نه‌خۆشه‌که‌ به‌نج ده‌کرێت واته‌ له‌ناوکی‌ بۆ خواره‌وه.


بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©