وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەمەبەستی قسەکردن لەسەر "بەرنامە سیخوڕییەکەی ئیسرائیل" سەردانی ئەو فڕەنسا دەکات.


بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەمەبەستی قسەکردن لەسەر بەرنامە سیخوڕییەکەی ئیسرائیل بەناوی "پیگاسۆس" سەردانی پاریس دەکات

ئ ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بێنی گانتس وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەمەبەستی قسەکردن لەسەر بەرنامە سیخوڕییەکەی ئیسرائیل بەناوی "پیگاسۆس" سەردانی پاریس دەکات.

پێشتر وا بڵاوکرایەوە، لەڕێگای بەرنامەی پیگاسۆسی ئیسرائیلییەوە سیخوڕی بەسەر دەیان سەرۆک و سەرکردەی جیهانەوە کراوە، لەوانە سەرۆکی فڕەنسا و سەرۆکی عێراق.


لای خۆشییەوە، رۆژنامەی جوریزلم پۆست بڵاویکردوە، بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی ستراتیژی، وەزیری بەرگری سەردانی پاریس دەکات و چاوی هاوتا فڕەنسییەکەی دەکەوێت.


وەزیرانی بەرگری ئیسرائیل و فڕەنسا پرسی دۆخی ئێستای لوبنان، رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامە سیخوڕییەکەی ئیسرائیل تاوتوێدەکەن

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کرد، وەزیرانی بەرگری ئیسرائیل و فڕەنسا پرسی دۆخی ئێستای لوبنان، رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەرنامە سیخوڕییەکەی ئیسرائیل تاوتوێدەکەن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©