KNA

بەگوێرەی ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی سەرەڕای گرێبەستی مان یونایتد لەگەڵ سانچۆ بەڵام یانە ئینگلیزیەکە دواکەوت لەپێشکەش کردنی بە میدیاکان بەهۆی ژمارەی درێسی یاریزانەکەوە.

ئاماژەی بەوەشدا کە سانچۆی ئینگلیزی داوای کردوە ژمارە حەوتی پێبدرێت کە ئێستا کاڤانی ئۆرۆگوایی ئەو ژمارەیە دەپۆشێت بەڵام سۆڵشایەر ئەو داوایەی ڕەتکردۆتەوە.

یانەی مان یونایتد بڵاویکردووەتەوە کە لە وەرزی نوێدا جادۆن سانچۆی یاریزانی نوێی یانەکەیان درێسی ژمارە 25 دەپۆشێت.
دواهەمین یاریزانیش کە لە یونایتد ئەو ژمارەیەی پۆشی ئیگالۆی هێرشبەری نێجیری بوو کە وەرزی ڕابردوو بەشێوەی خواستن یاری بۆ شەیتانە سوورەکان کرد.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©