KNA

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانی مووچەی ساڵانەی ڕافایل ڤارانی فەڕەنسی ئاشکراکرد کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوو یەپوەندی بە مان یونایتدەوە بکات.

چەندین ڕۆژنامەی جیهانی دووپاتیانکردۆتەوە ئەو بەرگریکارە فەڕەنسیە دەچێتە ڕیزی یانە ئینگلیزیەکە دوای ئەوەی مان یونایتد و ڕیال مەدرید توانیان بگەنە ڕێکەوتن دەربارەی گرێبەستەکە.

بەگوێرەی پڕۆگرامی شیرنگیتۆی ئیسپانی مان یونایتد گرێبەستەکەی بە 50 ملیۆن یۆرۆ مسۆگەر کردوە و ماوەی گرێبەستەکەی ڤاران بۆ چوار وەرز دەبێت.

شیرنگیتۆ مووچەکەی ڤارانی ئاشکراکردوە و وابڕیارە ساڵانە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ لە شەیتانە سوورەکان وەربگرێت.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©