KNA

لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی توتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی، ڕۆناڵدۆینیۆی بەرازیلی و ئەستێرەی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، پێویستە لەسەر میسی لە بەرشەلۆنە بمێنێتەوە.

ڕۆناڵدینیۆ وتی: هیوادارم ماوەیەکی زۆرتر یاریکردنی میسی ببینم لە یاریگادا و لە بەرشەلۆنە کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت و لە دوای وازهێنانیشی لە یاریکردن نابێت هیچ یاریزانێک لەو یانەیەدا ژمارە 10 بپۆشێت وەک ڕێزێک بۆ ئەو ئەستێرە ئەرجەنتینیە.

وتیشی: هیچ هاندەرێکی بەرشەلۆنە نایەوێت میسی ببینێت بە درێسی هیچ یانەیەکی ترەوە جگە لە درێسی یانەکەیان چونکە ئەو بوەتە بەشێکی گەورەی مێژووی یانەکە.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©