KNA

سێرجیۆ رامۆسی ئیسپانی لە ڕاهێنانەکانی یانەی پاریس سان جێرمان دووچاری پێکان هات کە ئێستا لە ئامادەکاریدان بۆ وەرزی نوێ و یاری کۆتایی سۆپەری فەڕەنسا.

ڕامۆس لە گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵ لە ڕیاڵ مەدریدەوە بەخۆڕایی ڕوویکردە یانە پاریسیەکە دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید کۆتایهات و نەگەیشتنە ڕێکەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان.

ئەو بەرگریکارە پێکانەکەی لە ماسولکەکانی قاچیدایە کە لە ڕاهێنانەکانی ئەمڕۆی یانەکەیدا دووچاری بوو, بەوهۆیەوە لانی کەم بۆ ماوەی هەفتەیەک دووردەکەوێتەوە و چاوەڕێێ پشکنینە پزیشکیەکان دەکات بۆ دیاریکردنی بارودۆخی پێکانەکەی.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©