KNA

ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە چەندین سوودی گرنگی سەوزەوات کردووە چونکە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و دژە ئۆکسیدەکان و چەندین ماددەی خۆراکی گرنگ.

گرنگترین سوودەکانی بیبەری سەوز بۆ تەندروستی:

1- بیبەری سەوز بەهۆی دەوڵەمەندی بە کالسیۆم یارمەتیدەرە بۆ پارێزگاریکردن لە سەلامەتی ددانەکان و ئێسك و پارێزگاریکردن لە تەندروستی دەم و ددانەکان.

2- بیبەری سەوز یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری نەخۆشییە بەکتیرییەکانی وەک پێی وەرزشی، بەهۆی بوونی دژە بەکتیری و دژە کەڕوویی لە پێکهاتەیدا.

3- بیبەری سەوز بڕێکی زۆر دژە ئۆکسیدی بەهێز و ڤیتامین A، و ڤیتامین B6 و B9 و C تێدایە، کە سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکەن.

4- بیبەری توون یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی ئازارەکان و ئاوسانی ئێسك و فشەڵبوونی ئێسك و هەوکردنی جومگەی رۆماتیدی.

5- دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی رەبوو بەهۆی ئەوەی دەوڵەمەندە بە ماددە رووەکییەکان، کە وادەکات رێڕەوی هەناسەدان خاو ببێتەوە و هەناسەتەنگی کەمببێتەوە.

6- بیبەری تونی سەوز رۆڵێکی گرنگ دەبینێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن.

7- دەکرێت یارمەتیدەر بێت بۆ کەمکردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەهۆی دەوڵەمەندی بە ڤیتامینەکان بەتایبەت ڤیتامین C.

 

تاگ    ته‌ندروستی
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©