KNA

رەنگی سور، یەکێکە لە رەنگە سەرنجڕاکێشە تایبەتەکان کە بۆ خانمان هەمیشە جێگای بایەخە و وادەکات نیگای چاوەکانی چواردەوریان بۆ خۆیان راکێش بکەن، رەنگی سور لەرووی زانستی دەروونیەوە زۆر نهێنی دەربارەی کەسایەتیەکان ئاشکرا دەکات کە رەنگە پێچەوانەوەی ئەوە بێت کە دەردەکەوێت.


بەپێی زانیارییەکان رەنگی سور بە رەنگی بوێرەکان ناسراوە و کاردانەوەی گەورەی هەیە لەسەر دەروون و چاوی بەرامبەر هاوکات دەوترێت تاکە رەنگە کە زۆرترین مانای جیاواز دەبەخشێت.


زانستی دەروونی باس لەوە دەکات ئەو کەسانەی حەز بە رەنگی سور دەکەن، زیاتر لەو کەسایەتیانەن کە زۆر گرنگی بە روخسار و شێوەی دەرەوە دەدەن، بەدوای کەسایەتیە بەهێزەکاندا دەگەڕێن لێیان نزیک بنەوە و رقیان لە کەسانی لاواز دەبێتەوە و حەزیش بە سەرۆکایەتی و دەسەڵات دەکەن.


لەهەمانکاتدا رەنگی سور زۆرترین کاریگەری لەسەر مرۆڤەکان دروست دەکات، وادەکات ئەو کەسەی سوری پۆشیوە بەهێز و بە دەسەڵات دەربکەوێت، جگە لەوەی ئاماژەی رۆمانسی و خۆشەویستی دەبەخشێت.


لەلایەکی دیکەوە رەنگی سور بە رەنگی چالاکی و خۆشەویستی و سەرکێشی ناودەبرێت و دەشڵێن کاریگەری ئیجابی هەیە لەسەر تەواوی بوارەکانی ژیان.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©