KNA

بەشێکی زۆر لە سەرچاوەکان ئاماژە دەدەن بەوەی شاجوانی جیهانی 2000 پریانکا چۆپرا ئەکتەری بۆلیود و هۆلیود بەشێک لە سەرکەوتنەکانی دەگەرێتەوە بۆ بوونی متمانە بە خۆبوون، خودی پریانکاش پێی وایە جوانترین ماکیاژ بڕوا بە خۆبوونە و ئەمە لە دایکیەوە فێربووە.


سەرەڕای ئەمە پریانکا چۆپرا وەک هەر خانمێکی دیکە بەردەوام بایەخ بە جوانی پێست و قژ و رێکی لەشولاری دەدات، لە چاوپێکەوتنێکدا پریانکا دەڵێت "بەرلە بوونم بە شاجوانی جیهان خۆم فەرامۆش کردبوو هەرگیز بایەخم بە ماکیاژ و رۆتینی رۆژانە نەدەدا، ئەو رۆژەی کە بەشداری کێبرکێکەم کرد شێوەی خۆم لا سەیر بوو بەو هەموو ماکیاژ و رێکخستنەوە، تێروانینم گۆڕا"


پریانکا چۆپرا دەربارەی مانەوەی جوانی خۆی باس لەوە دەکات شەوانە بەرلە نوستن ماسکێکی 20 خولەکی بۆ حەوانەوەی پێستی ئەنجام دەدات، پاشان کرێمی شێدار کەرەوەی پێست و ژێر چاوەکان.


هاوکات یەکێک لە باشترین ماسکەکانی قژ کە لە دایکیەوە فێربووە تێکەڵەی زەیتی گوێزی هیندی و گەرچەکە، چونکە یاریدەی بەهێز بوون و درەوشانەوەی قژی دەدات.


لەهەمانکاتدا زەیتی ئەرگان بۆ مەساجکردنی پێستی مانگانە بەکاردەهێنیت.


پریانکا ئامۆژگاری بۆ خانمان ئەوەیە هەرگیز بە ماکیاژەوە نەخەون و لە ماڵەوە بەباشی خاوێنی بکەنەوە و دژەخۆر بۆ دەرەوە لە یاد نەکەن و رۆژانە زیادەڕەوی لە ماکیاژ نەکەن، چونکە زیانی زۆرە و گرنگیش بە زەیتی سروشتی وەک گوێزی هیند و ئەرگان بدەن.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©