لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەمڕۆ سێشەممە كۆدەبێتەوەو، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمیش دەڵێت، رەنگە هاتووچۆ بەشێوەیەكی سنووردار قەدەغە بكرێت.

دكتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڵێت، رەنگە لەكۆبوونەوەكەدا بڕیار بدرێت لەسەر قەدەغەكردنی هاتووچۆ بەشێوەیەكی سنووردار و لە شەوان و رۆژانی پشوو، هەروەها ئەو شوێنانەشی كە دەبنە هۆی كۆبوونەوەی هاووڵاتییان دابخرێن.

بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی 7 رۆژی رابردوودا  103 كەس بە كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە، 11 هەزار و 990 كەسیش تووشی كۆرۆنا بوون.

دكتۆر ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "ئەگەر دۆخەكە زوو كۆنترۆڵنەكرێت، چاوەڕوان دەكرێت لە دوو هەفتەی داهاتوودا ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆرۆنا ئێجگار زیاد بكات."

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©