یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی لە بەیاننامەیەکدا لەپێگەی فەرمی یانەکەی ڕایگەیاند: فرناندۆ تۆرێسی یاریزانی پێشووی یانەکە گەڕاوەتەوە بۆ ئەوەی بچێتە دەستەی ڕاهێنەرانی ئەکادیمیای یانەکەوە کە سەرپەرشتی تیپی لاوانی تایبەت بە ئەتلەتیکۆ دەکەن لەوەرزی 2022-2021.

هەروەها لەبەیاننامەکەدا دەڵێت: تۆرێس وەرزی ڕابردوو لەگەڵ ئاستە جیاوازەکانی یانەکەمان و لەڕاهێنانەکاندا بەشداری کرد و لە ئێستاشدا هەنگاوێکی تر دەنێت لە ژیانی ڕاهێنەرایەتیکردنی خۆیدا و دەچێتە قۆناغەکانی سەرەتای تایبەت بە ڕاهێنەرایەتی.

تۆرێس لەگەڵ یانەی ئەتلەتیکۆمەدرید 404 یاری فەرمی ئەنجامداوە,هەروەها یاری بۆ یانەکانی لیڤەرپۆڵ و چێڵسی و میلان کردووە لەکۆتایدا لە خولی یابانی و لە یانەی ساجان تۆسو وازی لە یاریکردن هێنا.

 

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©