KNA

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی دواهەمین پێشهاتەکانی دەربارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی لیۆنێل میسی و یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکراکرد.

سەرەڕای ئەوەی چەندین ڕۆژنامەی جیهانی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە کە بەرشەلۆنە لەگەڵ میسی گەیشتۆتە ڕێکەوتن و بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت گرێبەستە نوێیەکەی بەڵام تا ئێستا ئەو هەواڵانە نەبونەتە فەرمی.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی , بەرشەلۆنە دەیەوێت هەندێک لە یاریزانەکانی بفرۆشێت و مووچەی یاریزانە گەورەکانی یانەکەی کەمبکاتەوە.

ئەو ڕاپۆرتە ئاشکرایکرد یانە کەتەلۆنیەکە تائێستا کاتی نوێکردنەوەی گرێبەستی میسی نازانێت و هیچ کاتێکیش دیارینەکراوە بۆ ئەنجامدانی.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لە یانەی بەرشەلۆنە, دەستەی کارگێری یانەکە دەیەوێت بەخێرایی کۆتایی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینیە بهێنێت.

 

تاگ    وه‌رزش

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©