KNA

مارۆتای بەڕیوەبەری وەرزشی ئینتەرمیلان دووپاتیکردەوە، لۆکاکۆی لە چشووەکەى گەڕاوەتەوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا لەژێر سەرپەرشتی ئینزاگی دەست بەمەشق و ڕاهێنانەکان دەکاتەوە.

مارۆتا ئاشکرایکرد، هێرشبەرە بەلجیکیەکەیان شادەماری یانەکەیانە و وەک پارچەیەکی سەرەکی یاری شەترەنج سەیری دەکەن وئەستەمە لە میرکاتۆی ئێستا و داهاتووشدا دەستبەرداری بن.

لۆکاکۆ بەهۆی ئاست بەرزى لە وەرزی ڕابردووی خولی ئیتاڵیا و بەدەستهێنانی نازناوەکە لەگەڵ ئینتەرمیلاندا، بووە جێی سەرەنجی یانە گەورەکان بە تایبەتی چێڵسی، بەڵام داواکردنی بڕی 120 ملیۆن یۆرۆ لەلایەن پاڵەوانی ئیتاڵیاوە چیڵسی ناچار بە کشانەوەکرد.

 

تاگ    وه‌رزش
زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©