KNA

لەدایکبووان بەپێی بورجەکانیان بەختیان لە گشتی بوارەکانی جیهان بەپێی پێشبینی فەلەکناسان دەگۆرێت و هەندێک لە لایەنێک سەرکەوتوو دەبن و بەپێچەوانەوە بەشێکی دیکەیان لە بوارێکی دیکە، لەم بابەتەدا باس لەو بورجانە دەکەین کە لە رووی سۆزداری و خۆشەویستیەوە شکست دەهێنن و سەرکەوتوو نین:


یەکەمیان بورجی گا، هەرگیز هیوات نەبێت بە خۆشەویستی و پشتی پێ مەبەستە، واتێدەگەیت کەسی گونجاوی خەونەکانت دۆزیوەتەوە بەڵام هەمیشە ماوەکەی کورتە و زوو جیادەبیتەوە، بەهۆی جیاوازی بیرکردنەوە.


دووەمیان بورجی فەریک، بەگشتی خاوەنی ئەم بورجانە زیاتر بە تەنها دەمێننەوە، بەڵام هەرگیز مەکەونە ژێر کاریگەری قسەی چواردەورەکەتان، چونکە کەسایەتی تۆ لەگەڵ تایبەتمەندیەکانی ژیانی سینگڵی زیاتر گونجاوە، لە خۆشەویستیدا هەرگیز سەرکەوتوو نیت و بەخت یاوەر نییە.


سێیەمیان بورجی کاوڕ، هەموو جارێک وا تێدەگەیت بەخت یاوەر بووە خۆشەویستی بەرووتدا هاتووە، بەڵام چەند مانگێکە و بێ هیوا دەبیت، چونکە زیاتر لە سنوری پێویست بەیاخی پێ دەدەیت و شایەنی نییە.


چوارەمیان بورجی کەوانە، کە بەپێی پێشبینی فەلەکناسان زۆر کەم ژیانی هاوسەرگیری پێکدەهێنن، چونکە زۆر زوو دەکەوێتە داوی خەیاڵەکانی خۆیەوە و دوای ماوەیەکی زۆر کورت بۆی دەردەکەوێت کە پێچەوانەی هەستەکانی بووە.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©