KNA

خانمە گۆرانیبێژی جیهانی ناسراو ئەدیڵ، دوای نزیکەی دوو ساڵ لە جیابوونەوەی لە هاوسەرەکەی پێدەچێت دەسپێکی نوێی سۆزداری بێت لەگەڵ یاریزانی ئەمریکی ریچ پاوڵ.


بەپێی زانیاری رۆژنامە و گۆڤارە جیهانیەکان ماوەی چەند مانگێکە ئەدیڵ و ریچ پاوڵ بەردەوام پێکەوە دەردەکەون و بەشداری بینینی خولی یاریەکانی تۆپی پێ دەکەن و وادەردەکەوێت زۆر نزیک بن لە یەکەوە.


ئەدیڵ لە ئێستادا تەمەنی 33 ساڵە و خۆشەویستە نوێیەکەی ریچ شەش ساڵ لە خۆی گەورەترە و 39 ساڵە.


لە مانگی نۆی ساڵی 2019 ئەدیڵ لە دادگا داوای جیاوابوونەوەی تۆمارکرد لە هاوسەرەکەی سیمۆن، لە 2021 ئەدیڵ رایگەیاند کە بە فەرمی لە سیمۆنی کۆنیکی تەمەن 46 ساڵ جیابووتەوە.


ەردوولاش لەسەر ئەوە رێککەوتوون کە ئەرکی بەخێوکردن و گەورە کردنی کوڕە 8 ساڵانەکەیان هاوبەش بێت و سەروەتەکەشیان بە هاوبەشی پێکەوە بە منداڵەکەیان دەبەخشن.


لەماوەی رابردوودا ئەدیڵ بەشداری لە زنجیرەیەکی کورتدا کردووە بەناوی The Bachelor، کە باس لە کۆمەڵێک چیرۆکی سۆزداری دەکات، لەمبارەیەوە ئەدیڵ دەڵێت "هۆکاری بەشداریکردنم لەم زنجیرەیە شکانی دڵم بوو لە ژیانی سۆزداری خۆمدا، یەکەم دڵ شکانم لە تەمەنی 19 ساڵی بوو، دووەم لە 21 ساڵی و سێیەمیان لە 25 ساڵی ئەو کاتەی ناوبانگم هەبوو"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©