یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە شێوەیەکی رەسمی پارێزگاری لەتواناکانی ئەستێرەی دیاری یانەکەی سۆن هیونگ مین کرد و گرێبەستەکەی بۆ ماوەیەکی درێژ نوێکردەوە.

لە بەیاننامەیەکدا تۆتنهام بڵاویکردۆتەوە: لەگەڵ سۆن هیونگ مینی کۆریای باشور و یاریزانی یانەکەیان گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستەکەیان تا هاوینی 2025 نوێکردۆتەوە.

ئەستێرە کۆرییەکە بەیەکێک لە گرێبەستە سەرکەووتوەکانی تۆتنهام دادەنرێت لە مێژوودا و لە هاوینی 2015 پەیوەندی بە سپێرزەوە کردووە.

سۆن هیونگ مین لە تۆتنهام بە هێرشبەری ناوەڕاست و سەرەکی و دروستکەری گۆڵ دادەنرێت و ئاستی بەرز پێشکەش دەکات. لە وەرزی رابردووی پریمەرلیگ توانی 17 گۆڵ تۆماربکات

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©