رافائیل ڤارانی فەڕەنسی و بەرگریکاری یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەنیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری مێرەنگیش دەیەوێت ئەو بەرگریکارە لە پلانەکانی بۆ وەرزی نوێ دای بنێت.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردۆتەوە : کارلۆ ئەنچیلۆتی هەوڵدەدات بە شێوەیەکی باش رۆڵ ببینێت لە نوێکردنەوەی گرێبەستی رافائیل ڤاراندا ، بەڵام ئەو بەرگریکارە تا ئێستا ئامادە نیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

بە پێی زانیارییەکان ڤاران لە لایەن مان یونایتدەوە کراوەتە ئامانج و ئەگەری زۆرە پەیوەندی بەو یانە ئینگلیزییەوە بکات.لەلایەکی ترەوە پیرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید دەیەوێت دەستبەرداری رافائیل ڤاران بێت تا بە پارەکەی چەند گرێبەستێکی نوێ ئەنجام بدات





زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©