کەریم بنزیمە هەرچەندە پەیوەندی بە راهێنانەکانی یانەکەی نەکردۆتەوە بەڵام ئەو ئەستێرەیە پێش ئەوەی بگەڕێتەوە یانەی شاهانە دووچاری کۆرۆنا بووە.

یانەی ریاڵ مەدرید ئاشکراییکرد ، کەریم بنزیمەی فەڕەنسی و هێرشبەری یانەکەیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. لە بەیاننامەیەکدا ، ریاڵ مەدرید لەسەر ماڵپەڕی رەسمیاندا بڵاویانکردۆتەوە: پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا بۆ کەریم بنزیمە ئەنجامدراوە و دەرکەوتووە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە.

بنزیمە لەگەڵ هەڵبژاردەی فەڕەنسا بەشداری لە یۆرۆی 2020 کرد و توانی 4 گۆڵ تۆماربکات بەڵام لەسەردەستی سویسرا لە قۆناغی شانزەدا ماڵئاواییان کرد.

بنزیمە وەرزی رابردوو لەگەڵ ریاڵ مەدرید 30 گۆڵی تۆمارکرد و 9 گۆڵیشی دروستکرد لە کۆی 46 یاری کە بەشداری تێدا کرد.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©