یانەی بارسێلۆنا بە شێوەیەکی رەسمی وادەی ناساندنی ممفێس دیپای هۆڵەندی و یاریزانی یانەکەی بە هاندەران و میدیاکان دیاریکرد.

ممفێس دیپای بەشێوەیەکی سەربەست دوای کۆتایهاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی لیۆن پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کرد.

یانە کەتەلۆنیەکە لەسەر ماڵپەڕی رەسمی خۆیاندا بڵاویانکردۆتەوە: ڕۆژی پێنج شەممە 22ی تەمموز کاتژمێر 7 و 15 خولەکی ئێوارە دیپای بە هاندران و میدیاکان دەناسێندرێت.

دیپای ڕۆژی دووشەممەی رابردوو بەسەرکەوتوویی پشکنینە پزیشکیەکانی تێپەڕاند و ڕۆژی سێ شەممە بەشداری لە ڕاهێنانەکانی بارسا کرد.

بڕیارە ئەمشەو لەیەکەم یاری دۆستانەدا بارسێلۆنا رووبەڕووی خیمناستیکا ببێتەوە

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©