جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بەڵێنیدا پرۆژەیەک سەربخات کە پارێزگاریی لەمافی هەزاران پەنابەر دەکات و رێگری لەناردنەوەیان دەکات.


بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا، ئەمڕۆ شەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لەوتارێکدا بەڵێنیداوە پرۆژەیەک سەربخات کە پارێزگاریی لە مافی هەزاران پەنابەر دەکات، بەتایبەتی ئەوانەی کە بەمنداڵی هاتونەتە ئەمریکا، دەشڵێت، داوایەکی بەپەلە ئاراستەی کۆنگرێس دەکەم کە رێگایەک بدۆزنەوە بۆ پێدانی مافی هاوڵاتیبون پێیان.

بایدن بەڵێنیشیدا تانە لە بڕیاری حاکمی ئەمریکا، ئاندریو هانین، بدات کە لەسەر داوای حاکمی چەند ویلایەتێکی ئەمریکا سەربە کۆمارییەکان یاسای مافی پەنابەرێتی منداڵانی گەیشتو بەئەمریکا (DACA) هەڵبوەشێنێتەوە.

بایدن وتیشی، وەزارەتی داد تانە لەبڕیارەکەی هانین دەدات و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆش فەرمانێک دەردەکات بۆ فراوانکردن و بەهێزکردنی لایەنی یاسایی بڕیاری مافی پەنابەرێتی منداڵانی گەیشتو بەئەمریکا (DACA)

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©