لاندسپێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا کەهەفتەی رابردو بەسەردانێک گەیشتە بەغدا رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی کۆچبەران لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و تورکیا کۆبوونەتەوە و هۆشدارییانداوە کە وڵاتەکەیان بەهیچ شێوەیەک رێگە بەتێپەڕبوونی کۆچبەری نایاسایی نادات بۆ ئەوەی وڵاتەکەی بۆ گەیشتن بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بەکاربهێنرێت و سەرجەمیان دەگەڕێندرێنەوە.


لاندسپێرگیس، وەزیری دەرەوەی لیتوانیا لەلێدوانێکدا رایگەیاند، ئامانجی سەردانەکەی هەفتەی رابردوویان بۆ بەغدا و ئەنقەرە بەمەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی بووە لەگەڵ بەپرسانی ئەو وڵاتانە سەبارەت بە پرسی کۆچبەران، چونکە حکومەتی وڵاتەکەی سەرجەم کۆچبەرە نایاساییەکان کە لەبیلاڕوسیاوە هاتوونەتە لیتوانیا دەستگیردەکات و دەیانگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیانی خۆیان.


لیتوانیا سەبارەت بە هاتنی هەزاران کۆچبەری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەرێگەی سنورەکانییەوە بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا، بیلاڕوس تۆمەتبار دەکات بەوەی ئاسانکاری بۆ کۆچبەران دەکات و وەک کارتێکی فشار بەرامبەر ئەو سزا ئابوریانە بەکاریدەهێنێت، کە یەکێتی ئەوروپا بەسەر وڵاتەکەیدا سەپاندونی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©