بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی كەشوهەوای 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی بڵاوكردەوە.

بەگوێرەی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ یەكشەممە 18-7-2021 ئاسمان ساماڵ دەبێت. ئەوەش خراوەتەڕوو، سبەینێ دووشەممە 19-7-2021 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

 

سبەینێ دووشەممە 19-7-2021  پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەییە دەبێت :

 

- لە پارێزگای هەولێر بەرزترین پلە 44 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت .

- لە پارێزگای سلێمانی بەرزترین پلە 44 پلە دەبێت و نزمترین 30 پلە دەبێت .

- لە پارێزگای دهۆک بەرزترین پلە 43 پلە دەبێت و نزمترین 28 پلە دەبێت .

- لە پارێزگای کەرکوک بەرزترین پلە 45 پلە دەبێت و نزمترین 31 پلە دەبێت .

- لە پارێزگای هەڵەبجە بەرزترین پلە 44 پلە دەبێت و نزمترین 27 پلە دەبێت .

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©