جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیاکانی پارتی راگەیاند، "وەزارەتی دارایی هەرێم سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی موچەی ئەم مانگە"، دەشڵێت، "هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی موچە نەهێڵێت."

جوتیار عادل وتووشییەتی، "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی موچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێک بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت."

چاوگێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ٢٥ ی مانگ دەست بە دابەشکردنی موچە دەکەن و رێژەی لێبڕینی موچە تا ئەم ساتە ٢١٪ دەبێت.

لە دوای چەند مانگێک لە دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم، لێبڕینی موچە بەرێژەی ٢١٪ دەستیپێکرد و لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی هەرێم موچەی پێنج مانگی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی دابەشنەکرد، بڕیاریدا هەموو ٢٥ی مانگێک موچە دابەش بکات، بەڵام ئەم دوو مانگەش پاش چەندین رۆژ لە دواکەوتنی، ئینجا موچەی تەواوی وەزارەتەکانی دابەشکرا.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©