KNA

کۆمەڵێك کەس بە خواردنی شووتی لەجیاتی ئەوەی سوود وەربگرن، گرفتی زیاتریان بۆ دروستدەبێت هەر بۆیە دەبێت وریابن بەر لە خواردنی شووتی.

پزیشكان رێنمایی دەدەن بەو کەسانەیکە کێشەی سكچوون یان بەردی گورچیلە یان رەقبوونی خوێنبەرەکانیان هەیە لەگەڵ ئەوانەی گرێی پرۆستاتیان هەیە دەبێت بڕێکی دیاریکراو شووتی بخۆن.

هەروەها ئاگاداریی دەدەن بەو کەسانەی کە نەخۆشییەکانی دڵیان هەیە باشتروایە نەیخۆن و لێی دووربکەونەوە.

ئاماژەیان بەوەشداوە باشترین کاتی بۆ خواردنی شووتی بەر لە ژەمی نیوەڕۆیە، لەم کاتەشدا دەتوانن 200-300 گرام شووتی بخۆن، هەروەها باشتروایە بەتەنها بیخۆن و لەگەڵ میوە و خواردنی دیکەدا تێکەڵی نەکەن.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©