سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری كه‌ركوك رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری رێكخراوی داعش خاڵێکی ئه‌منییان لە له‌قەزای دوبزی رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركوك كرده‌ ئامانج و بەهۆیەوە 4 سه‌رباز كوژران.


ئەو سەرچاوە ئەمنییە بەمیدیاکانی راگەیاندوە، ئەمڕۆ شەممە  له‌ گوندی ئیدریس غه‌ربی سه‌ر به‌ قەزای دوبز له‌ رۆژئاوای كه‌ركوك داعش پێگەیەکی هێزە ئەمنییەکانی سوپای بەئامانج گرت و بەهۆیەوە 4 سه‌ربازی عێراقی كوژران.


ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای گەیشتنی هێزێکی پشتیوانی سوپای عێراق هێرشەکە تێکشکێنراوە و  چه‌كدارانی داعش كشاونەتەوە.


17ی مانگی کانونی یەکەمی 2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراق کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی داعشی لە عێراق راگەیاند، بەڵام بە گوێرەی هێزەکانی عێراق بەشێک لە ئەندامانی ئەو رێکخراوە بەشێوەی گروپی بچوک لە ناوچە بیابانەکانی ئەنبار، دیالە و سەڵاحەدین و چەندین شوێنی دیکەی عێراق بونیان هەیە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەئامانج دەگرن.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©