KNA

بەگوێرەی ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی ، ترێی سور جگە لەوەی لە نەخۆشییەکانی دڵ دەتپارێزێت و یارمەتی سوڕی خوێن دەدات، ئەم سوودانەی تریش بە جەستە دەگەیەنێت:

یەکەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ریسفیراتۆڵ پارێزگاریی مێشک دەکات و لە نەخۆشی زەهایمەر بەدوری دەکات.

دووەم: بەهۆی بوونی دژە ئۆکسان تێیدا  دڵ بەهێز دەکات و سوڕی خوێن باشتر دەکات.

سێیەم: توانای بەرهەمهێنانی گلوکۆزی سروشتی هەیە و ئاستی شەکر لە خوێندا رادەگرێت.

چوارەم: بۆ ئێسکەکان بەسوودن چونکە کانزاکانی فۆسفۆر و مەنگەنزی و کالسیۆم و مەگنیسیۆم لە پێکهاتەیدا هەیە.

پێنجەم: بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی ڕیشاڵی قبەزی و گرژی ڕیخۆڵەکان ناهێڵێت.

شەشەم: ماددەی فلافۆنۆید کە دژە ئۆکسانە تێیدایە بەو جۆرە پارێزگاریی لە تەندروستیی چاوەکان دەکات.

 

تاگ    ته‌ندروستی

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©