كۆمەڵەی قوربانیانی كیمیابارانی هەڵەبجە لەبەیاننامەیەكدا داوای بەئەندامبوونی عیراقی لەدادگای تاوانی نێودەوڵەتی كرد و داواشی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كرد پێشوازی لە هیچ كەسایەتیەك نەكات دەستی لە تاوانە كۆمەلكوژیەكان هەبووە  و تاوانباران كۆمەڵكوژی ئێزدییەكان و تاوانی كریستانەكان و نەتەوەكانی تر لەڕێگەی هاوكاریكردنی دادگاوە  زانیاری تەواوەتی لەسەر ئەو كەسانە بداتە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی.


حیكمەت فائیق لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند  پێویستە حكومەتی عیراق وەك نیاز پاكی و رێگریكردن لە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی و جێنوساید ببێتە ئەندام لە دادگاكە.


راشیگەیاند داوا لە حكومەتی هەرێم دەكەن ڕێگەی هیچ كەسێك نەكاتەوە كە تاوانی كۆمەڵكوژی ئەنجام دابێت و بیداتە دەست دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و زانیاری لەسەر سەركردەكانی داعش و بكەرانی تاوانی ئێزدییەكان بدەتە دادگای تایبەتمەند.

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©