KNA

زۆر دەبیستین و دەوترێت یەکەم خۆشەویستی مرۆڤ کاتێک لەنێوان دوو رەگەز دروست دەبێت، بەیەک بگەن یان نەگەن ناتوانرێت لەبیر بکرێت، بەڵام بەپێچەوانەوە هەندێک ئەمە دەگەرێننەوە بۆ تەمەن، چونکە تەمەنی ناکامڵ خۆشەویستی راستەقینەی تێدا ناکرێت و لەیادیش دەکرێت، ئایا هۆکاری لەیاد نەکردنی چییە؟


1-خۆشەویستی کرانەوەی دەرگایە بەڕوی دنیایەتی دیکە، جیاوازە لەو هەستانەی لە پێشوودا هەتبووە.


2-یەکەمین دڵشکان لەلایەن خۆشەویستی یەکەمەوە کە یادگارییت لەگەڵیدا هەبوە ئاسان نییە بۆ لەبیرکردن.


3-خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی یەک کەسە لەناو کۆمەڵێک کەسدا ئەمەش وادەکات ئاسان نەبێت لەبیربکرێت.


4-بۆ یەکەمین جارە لەبری ئەوەی بیربکەیتەوە لەخۆت، بیر لەهەردووکتان دەکەیتەوە.


5-زۆر کات جیابوونەوە لە خۆشەویستی یەکەم هەڵبژاردنی خۆت نییە، ئەمەش وادەکات هەمیشە لەیادت بێت.


6-یەکەمین پەیوەندی بیرکردنەوە و بۆچوون دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر یەکتر دروستدەکەن.


7-وێنای داهاتوی خۆت کردووە لەگەڵ ئەو کەسەدا، بەپێی توێژینەوەیەک وێناکردنی داهاتوو لەگەڵ کەسێکدا دەبێتە هۆی ئەوەی لەبیرکردنی ئاسان نەبێت.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©