KNA

بێگومان سروشتی مرۆڤ بەپێی حەز و ئارەزووەکانی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە لە هەردوو رەگەزدا دەگۆرێت، پیاوان دەگەڕێن بەدوای ئەو سیفاتانەی خۆیان دەیانەوێت لە خانماندا تا ئاشقی بن بە پێچەوانەوە خانمانیش بە هەمان شێوە، بەڵام بەپێی توێژینەوە سایکلۆژی و زانستییەکان و راپرسییەکان دەربارەی ئەم پرسە هەندێک سیفات هاوبەشن لەنێوان حەز و ئارەزووەکاندا.


بەشێوەیەکی گشتی دەرکەوتووە پیاوان بە پلەی یەکەم بەرێژەی لە ٪62 سەرنجی جوانی دەدەن زیاتر لە هەر سیفاتێک بۆ ئەوەی بکەونە خۆشەویستەیەوە، بێگومان لەسەر ئاستی جیهان باس لەمە دەکرێت بێ جیاوازی ئاین و نەتەوە، هاوکات دەوترێت زۆر کات خۆشەویستی لەگەڵ سەرسام بوون بە کەسێک تێکەڵاو دەکرێت، لە کاتێکدا دوو شتی زۆر جودایە.


پسپۆرانی بواری دەروونناسی و کۆمەڵایەتی هۆشداری دەدەن لەوەی هەردوو رەگەز بۆ پەیوەندیەکانیان چ سۆزداری یان هاوسەرگیری جیاوازی بکەن لەوەی سەرسام بن بوون بە کەسێک یان کەوتنە داوی خۆشەویستی چونکە کە جیاوازی نەکرا ئەنجامێکی باشی نییە و زوو کۆتایی دێت.


بەپێی نوێترین توێژینەوەی زانستی، پیاوان کاتێک بەڕاستی هۆگر بن بە خانمێکەوە زۆر کێشەن و چیتر ناتوانن بێ ئەو کەسە ژیان بکەن و هەربۆیە کاتێک لەدەستی دەدات کاردانەوەی خراپی هەیە لەبەرامبەر ژیان لە هەموو روویەکەوە.


پێگەی جیهانی "هێر بیوتی" دەربارەی خانمان دەڵێن ئەوانەی متمانەیان بە خۆیان هەیە زۆر باش دەتوانن سەرنجی پیاوان رابکێشن.


لەم بارەیەوە لێدوانێکی کیڤانچ تاتلیتوغ وەرگیراوە ئەکتەری تورکیا کە یەکێکە لەو پیاوانەی خانمان هەواداری سەرەکی ئەون و دەڵێت "من حەز بە خانمی سادەم خانمانێک کە بە ماکیاژ روخساری داناپۆشێت و سروشتیە و باوەڕی بە خانمێتی خۆیەتی"
هاوکات کینان ئەمیرزالی ئۆغلو دەڵێت "ئاشقی خانمێکم ئەزموونی لە لایەنی سۆزداری هەبێت و بزانێت چۆن پیاوێک ئاسوودە دەکات نەک ماندووی بکات و هونەری ئەشق بزانێت"


بەڵام بوراک ئۆزجڤێت دەربارەی خانمان دەڵێت "خانمێکم خۆشدەوێت یان سەرسامم پێی کە چاوەکانی دەدوێن"

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©