ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەکانی ئیتاڵیا دووپاتیانکردۆتەوە: کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی یۆڤانتۆس دوا بڕیاری خۆی سەبارەت بە داهاتووی بە بەرپرسانی یانەکەی راگەیاندووە.

بە پێی هەواڵێکی لاگازێتا دێلۆ سپۆرت ، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بەرپرسانی یۆڤانتۆسی ئاگادارکردووە کە لەگەڵ تیپەکەبەردەوام دەبێت و لە 25 ی تەمموزدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەکان تا خۆی بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ ئامادە بکات.

باسیان لەوەشکردوە : کریستیانۆ بەڕێوەبەری کارەکانی " خۆرخی میندێز"ی ئاگادارکردۆتەوە تا کۆتایی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2022 لە یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی دۆن بە شێوەیەکی سەربەست لە یوڤی دەڕوات و پێدەچێت پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە بکات

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©