یانه‌ی رۆما به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی رۆی پاتریسۆی پرتوگالی له‌ یانه‌ی ۆولڤه‌رهامبتۆنی ئینگلیزی گواسته‌وه‌ ریزه‌كانی و له‌ژێر راهێنه‌رایه‌تی جۆزیه‌ مۆرینۆی پرتوگالی یاریده‌كات

له‌سه‌ر ماڵپه‌ری ره‌سمیاندا  رۆما بڵاویكردۆته‌وه‌: پێشوازی له‌ گۆڵپارێزی نوێی یانه‌كه‌مان " رۆی پاتریسیۆ " ده‌كه‌ین ، پاتریسیۆ  درێسی ژماره‌ 1ی له‌ جیارۆسی پێ‌ به‌خشرا و نرخی گرێبه‌سته‌كه‌شی 11 ملیۆن و 500 هه‌زار یۆرۆیه‌.

گرێبه‌سته‌كه‌ی رۆی پاتریسیۆ  بۆ ماوه‌ی 3 وه‌رز و تا هاوینی 2024 به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌و گۆڵپارێزه‌ ته‌مه‌نی 33 ساڵه‌ به‌ڵام له‌به‌ر ئاسته‌ به‌رزه‌كه‌ی به‌رپرسانی رۆما له‌سه‌ر داوای مۆرینیۆی راهێنه‌ر گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئیمزاكرد.

له‌ لێدوانێكدا دوای ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ناوبراو رایگه‌یاند: زۆر دڵخۆشم په‌یوه‌ندیم به‌ یانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی وه‌ك رۆما كرد و له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنه‌رێكی گه‌وره‌ی وه‌ك مۆرینیۆ یاریده‌كه‌م.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©