سیباستیان بۆکسێنەری بەریتانی و کوڕی " کریس یوبانک"ی بۆکسێنەر چەند ڕۆژێک بەر لە ئاهەنگی لەدایکبوونی لە شاری دوبەی ئیمارات گیانی لەدەستدا.

ڕۆژنامەی "زەسەن"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، سباستیان بۆکسێنەری بەریتانی لەتەمەنی 30 ساڵدا لە کەناراوەکانی دوبەی ئیمارات خنکاوە و بە مردوویی لە کەناری دەریاکەدا  دۆزراوەتەوە، سیباستیان شوێن پێی باوکی کەوت و بوو بە بۆکسێنەرێکی پرۆفیشناڵ ،  دوبەی هەڵبژارد بۆ ژیان .

یوبانک سێر، پاڵەوانی پێشووی جیهانی لە کێشی مامناوەند و باوکی سیباستیان گوتی : خۆی و خێزانەکەی بە تەواوی وێرانبوون کاتێک هەواڵی مردنی کوڕەکەیان لە دوبەی پێگەیشتووە.

کریس ئیوبانک جەی ئاڕ، برای سیباستیان وتی:"ببورە من لەوێ نەبووم تا وەک برا گەورە لە گەڵت بم.

 سباستیان سێیەم کوڕیی یوبانک سێرە، سەلمای ژنی و رەحیمی کوڕی ی بەجێهێشت، کە مانگێک پێش ئێستا لە دایک بووە.

لە لێدوانێکیدا باوکی سیباستیان گوتی : " سباستیان لە شاری هۆڤی ئینگلتەرا گەورە بووە ، بەڵام لە چەند ساڵی ڕابردوودا ژیانی خۆی لە دوبەی کردووە ، کە تێیدا بازنەیەکی فراوانی هاوڕێی هەیە و پێشەنگی شێوازی ژیان و چارەسەری تەندروستی کردووە . سباستیان جگە لەوەی یاریزان بووە، ڕاهێنەرێکی پرۆفیشناڵ بوو، هەروەها بیرێکی قوڵی هەبوو بوو کە حەزی لە بەرەنگاری شتەکان بوو

لە درێژەی قسەکانیدا باوکی سیباستیان دەڵێت: هەموو ئەوانەی کە ئەویان ناسیوە خۆشەویست و ڕێزدار بوون، بۆ هەمیشە لە یادی هاوڕێ و بنەماڵەدا دەمێنێتەوە ئێمە وەک بنەماڵە ئێستا داوای میهرەبانی بەخشینی بۆ دەکەین.

 دایکی سباستیان کارۆن میدۆوس گوتی : " هەموو خێزانەکەمان بە مردنە سامناکەکەی      ( سباستیان ) ی کوڕی خەمباربوون.

براکەی نوسیویەتی"ناتوانم باوەڕ بکەم کە بەڕاستی ڕۆشتوویت، پیاو، بەڵام هەمیشە لە دڵ و مێشک و گیانمدا دەبێت" سباستیان لە گەڵ کوڕی تازە لەدایک بووی جوانت دەژین و منیش وەک کوڕی خۆم مامەڵەی لەگەڵ دەکەم.

 

 

هێمن عوسمان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©