ڕەنگە ڕۆژی یەکشەممە لەیاریی کۆتایی پاڵەوانێتی ئەوروپا لەویمبلی چاوەڕێی گەرمترین یاریی بکەین لەنێوان دوو لەسەرکەوتووترین هەڵبژاردەی مێژووی یارییەکە کە پێشتر لەهەفتەی ڕابردوودا گەیشتوونەتە یاری کۆتایی ( ئیتاڵیا و ئینگلتەرا ) بەرازیل لەیاری لوتکەی راستەقینە لەیاریگای ماراکانا و لە یاری کۆتایی کۆپا ئەمریکا روبەڕووی ئەرژەنتین دەبێتەوە.

 هەردوو هەڵبژاردە یەکەمجار لە ساڵی 1914 بەیەکگەیشتوون و لەو کاتەشەوە بوونەتە یەکێک لە هەر بەناوبانگەکانی تۆپی پێی جیهان و حەوت نازناوی مۆندیال یان بەدەستهێناوە . ئەم دوو هەڵبژاردەیەش خاوەنی دوو ئەستێرەن کە پێشتر لە یانەی بارسێلۆنا هاوڕێ بوون (نەیمار و لیۆنێل میسی) باشترین یاریزانی کۆپا ئەمریکان تا ئێستا.


ئەرژەنتین لە 19 یاریدا پێش رووبەڕووبونەوەی بەرامبەر بەرازیل لە یاریگای ماراکانا نەدۆڕاوە و ئەنجامی باشی لە ژێر راهێنەرایەتی سکالۆنی دا بەدەستهێناوە


ڕیچارلیسۆنی هێرشبەری بەرازیلیش گوتی " پێمان خۆش بێت یان نا ، میسی باشترین یاریزانی جیهانە " . پێشبڕکێیەکی مێژووییمان هەیە ئێمە دەزانین کە لێدانی ئەرجەنتین نەک هەر ئێستا بەڵکو لە ڕابردوودا چەندە قورسە هەروەها ئاگاداری ئەو کەشە دژوارەین کە لە یاریگای ماراکانا هەیە کۆتایی ئەمساڵ تام و چێژێکی تایبەتی هەیە بەهۆی کات و ڕێکخستن و ئەستێرەکانی هەردوولا.

بڕیار بوو کوپا ئەمریکا لە کۆڵۆمبیا و ئەرژەنتین ئەنجام بدرایە، بەڵام بەرازیل دەستی وەردایە ڕێکخستنی خولەکە لە کۆتا خولەکدا بەهۆی نائارامبوون لە کۆڵۆمبیا و بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆڤید-19 لە ئەرجەنتین

ئەرژەنتین جارێکی تر بەدوای ئەوەدادەگەڕێت کە ماوەی درێژی ڕۆژووی کۆپا ئەمریکا کۆتایی پێبێت بۆ نازناوەکان . لەوەتەی لە ساڵی 1993 ەوە کوبای بردەوە نازناوی سەرەکی بەدەست نەهێناوە و میسی هیچ کات لەگەڵ وڵاتەکەیدا نازناوی نەبردۆتەوە کە بارگرانییەکی دەروونی زۆری لەسەر شانی ئەستێرەکەی تانگۆ مێسی داناوە


بەرازیل سوودێکی بەراوردکاری هەیە نەک تەنیا بەهۆی یارییە کانی لە یاریگای خۆی و تۆماری باشی لەخولەکەدا تائێستا ، بەڵکو بەهۆی ئەو ناوبانگەی کە لەیارییە یەکلاکەرەوەکان شکستی بە ئەرژەنتین هێناوە


بەرازیل و ئەرژەنتین چوار جار لە کۆتاییەکان و سێ جار لە کوپا و جارێکیش لە جامی کیشوەرەکان لە ساڵی 2005 دا بە یەکگەیشتوون، تانگۆ لەخولی پێشودا لە کوپا ئەمریکای ساڵی 1937 دا لەبەرازیلی بردۆتەوە.

بەرازیل لە ساڵی 2004 لە پیرۆ یاریی کۆتایی جامی ئەمریکای بردەوە و لە ساڵی 2007 لە ڤەنزوێلا دووبارە شکستی بە ئەرژەنتین هێنا.




هێمن عوسمان

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©