راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئینگلتەرا ئاشکرایانکردووە: پیپ گواردیۆلای راهێنەری مانچستەرسیتی پەیوەندی بە ئەنتوان گریزمانی فەڕەنسی و هێرشبەری بارسێلۆنا کردووە تا روو لە سیتزن بکات.

ماڵپەڕی فۆت میرکاتۆ بڵاویکردۆتەوە: گواردیۆلا دەیەوێت گریزمان رازی بکات روو لە مان سیتی بکات تا شوێنی سێرجیۆ ئەگوێرۆ بگرێتەوە کە ئەو هێرشبەرە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە.

باسیان لەوەشکردووە: بەرپرسانی بارسا ئامادەن دەستبەرداری گریزمان بن ئەگەر گرێبەستێکی گەورەیان پێ بگات و پارەیەکی باشیان دەست بکەوێ.

بارسێلۆنا لە وەرزی نوێدا بەهۆی گواستنەوەی چەند هێرشبەر و یاریزانێک پێناچێت وەک پێویست پشت بە گریزمان ببەستێ و دەیانەوێت بە بڕە پارەیەکی باش دەست بەرداری بن

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©