KNA

خانمە گۆرانیبێژی لوبنانی میریام فارس ناسراو بە شاژنی مەسرەح دوای چەندین ساڵ لە سەرکەوتنی لە کاری نواندن و دراما، بڕیارە بۆ جاری دووەم لە درامایەکی خلیجی بگەڕێتەوە سەر شاشەکان.


بەپێی زانیارییەکان درامایەکی سعودی بەرهەمدەهێندرێت لە ژێر ناونیشانی "تساهيل" و وابڕیارە چەندین ئەکتەر و هونەرمەندی بەناوبانگی نیشتمانی عەرەبی بەشداری تێدا بکەن و یەکێک لەوانە میریام فارسە دوای حەوت ساڵ ونبوونی لە نواندن، بەڵام ئەمجارەیان کارێکی جیاوازە و کارێکی کۆمەڵایەتی و کۆمیدیە و 20 ئەڵقە دەبێت و لە وڵاتانی سعودیە و لوبنان و میسر و تونس و ئوردن.. هتد ئەکتەران بەشداری دەکەن.


لە ساڵی 2014 میریام فارس لە درامایەک بەناوی "اتهام" رۆڵی سەرەکی بینی، توانی بە یەکەم کاری سەرکەوتنێکی گەورە بەدەستبهێنێت و بۆ رەمەزانی ئەو ساڵە رێژەی بینەری لە پلەی یەکەمدا بێت.


میریام لەساڵی 1983 لەدایکبووە لەتەمەنی منداڵیەوە دەستی بەکاری هونەری کردووە، هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانێکی ئەمەریکی ئەمەریکی کردووە، بەناوی "دانی مێتری" دوور لەچاوی کامێرا و میدیاکان، پاشان لەساڵی 2016 دەبێتە خاوەنی منداڵێک بەناوی جایدن و لە 2020 دووەم منداڵی.

 

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©