ماوریسیۆ ساری راهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس و ئێستای یانەی لازیۆ له نوێترین لێدوانیدا ستایشی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەكات و دەڵێت : دۆن نیشانه و هێما و رهمزی وەرزشه و بەهیچ یاریزانێكی تر قەرەبوو ناكرێتەوه.

له چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ، ماوریسیۆ ساری راهێنەری یانەی لازیۆی ئیتاڵی رایگەیاند: رۆناڵدۆ هێما و نیشانەی وەرزشه، بەهیچ یاریزانێكی تر به درێژایی مێژوو قەرەبوو ناكرێتەوه.

وتیشی: دۆن مێژوویەكی پرشنگداری له تۆپی پێ دا هەیه و ژماره و دەستكەوتەكانی دیارن، هیچ كەس ناتوانێت جێگەی بگرێتەوه.

زۆرترین خوێندراو

بابەتی زیاتر

سەرجەم مافەکانی پارێزراوە KNA . Copyright 2020 - Knanews.net ©